هه‌ینی, ئۆگستی 29, 2014
   
Font

ئه‌زموونی ئاشنابوونی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی بابه‌تی ئینگلیزی بۆ پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی

 

 

ئه‌مرۆ كاتژمێر (8/30)ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 2012/4/15 له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌ریمی كوردستان وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه‌ ئه‌زموونی ئاشنابوون به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی له‌ بابه‌تی ئینگلیزی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی ده‌ستیپێكرد.

كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار شێوازی پرسیاری نوێ دانرابوو له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌زموونی، كه‌ (50) په‌نجا پرسیاری به‌ شیوه‌ی هه‌لبژاردن هاتبووه‌وه‌.

وه‌ فۆرمی تایبه‌ت هه‌بوو كه‌ قوتابیان چۆن ناوی خۆیان بنووسن وه‌ وڵامی پرسیاره‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌لبژاردن وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م هۆله‌كان، وه‌ ئه‌زموونه‌كان زۆر به‌ رێكوپێكی به‌ریوه‌چوو.

وه‌ حه‌زمان كرد بیرورای چه‌ند قوتابیه‌ك و مامۆستا وه‌ربگرین، سه‌ره‌تا چاومان كوت به‌ ( ژوان محسن ) مامۆستای ئینگلیزی ووتی پرسیاره‌كان چه‌ندی بلی ئاسان بوون من یه‌ك به‌خۆم ئه‌م پرسیارانه‌م رۆژانه‌ له‌ قوتابیه‌كانم كردووه‌ به‌ شێوه‌ی گروپ وه‌ رۆژانه‌ بۆم شیكردوونه‌ته‌وه‌، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئاشنابوونه‌ به‌ ئه‌زموونی نیشتیمانی كاریكی زۆر باشه‌ هیوادارم له‌ هه‌ممو بابه‌تێك ئه‌نجام بدرێت.

قوتابی ( گه‌یلان عبدلله ابراهیم ) له‌ قوتابخانه‌ی سه‌فینی بنه‌ره‌تی كوران ووتی پرسیاره‌كان زۆر ئاسان بوون وه‌ من حه‌زم ده‌كرد پرسیاره‌كان زۆرتربان چونكه‌ ده‌متوانی زیاتر نمره‌ به‌ ده‌ست بێنم. له‌ لایه‌كی تر له‌ قوتابخانه‌ی ( روساكی بنه‌ره‌تی كچان ) قوتابی ( لینا واحید قادر ) ووتی پرسیاره‌كان زۆر باش و ئاسان بوون وه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایان چاودێریمان هه‌بوو وه‌ هۆله‌كانیشمان زۆر هێمن بوون.

به‌ڵام قوتابی( ئامینه‌ كه‌ریم)  ووتی كاته‌كه‌ كه‌م بوو ده‌بووایه‌ زیاتر بووایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كان لقی هه‌بوو وه‌ هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ش كه‌مێك زه‌حمه‌ت بوو.

وه‌ قوتابی ( رێژنه‌ شێرزاد ) وتی ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان زۆرتر بووایه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاسانتر بێت بۆ قوتابی، به‌ڵام فۆرمی ناونوسین زۆر كاتمان لیده‌گرێت پێویستی به‌م هه‌ممو زانیاریه‌ نه‌ده‌كرد وه‌ سوپاسی مامۆستاكانمان ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر زانیاری ته‌واوی پێداین.

 

 
 
 

ئاگاداری

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4

کەش و هەوای شەقڵاوە

بڵاوکردنەوەی ئەم ماڵپەڕە

Facebook MySpace Twitter Digg Delicious Stumbleupon Google Bookmarks Reddit Newsvine Technorati Linkedin Mixx RSS Feed 

ئەرشیف